|
هەر لە سەرەتای دروستبوونی بۆرگریڤ لە ساڵی ١٩٢٨ لە ئەڵمانیا دەستی کردووە بە دروستکردنی پسکیت و شیرینی تایبەت لەسەر شێوە کلاسیکیەکەی بە تام و چیژی رەسەن کە بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو لەو جۆرە شیرینیانەیان بەرهەم هێناوە. لەگەڵ زیاتر بوونی داواکاری بەکارهێنەران لەسەر بەرهەمەکانی بۆرگریڤ یەکێک لە گەورەترین ئەرکەکانیان ڕازی کردنی بەکارهێنەران بووە.
|
|
خۆشەویستی بۆ تام و چێژ گرەنتی بەرزی کوالیتی بەرهەمەکان بۆ هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنان مسۆگەر دەکات، مادەی خاوی هەڵبژێردراو بە وردی و بەرهەمهێنانیان بە تایبەتی یەکێکی ترە لە جیاکەرەوکانی بەرهەمەکانیان کە لەگەڵ بەکارهێنانی نوێترین ئامێر و تەکنەلۆجیا بوتە بنەمای پیشەسازییەکی سەرکەوتوو.
|
|
کۆمپانیا ناسراوە بە پێکهاتەیەکی بەرێوبردنی شارەزا و کارامە کە توانای گونجاندنی بەرهەمەکانی لەگەڵ هەموو بازاڕەکانی جیهاندا هەیە و بەردەوام بەرهەمی زیاتر بۆ بازارو ولاتی نوێ ئاراستە دەکات.
|
|
هۆکاری سەرکەوتن و بڵاوبونەوەی ئەم بەرهەمانە تێکەلەیەکە لە تامی ڕەسەنی شیرینی کە بەردەوام چاکسازی لە تام و چێژیدا دەکرێت بە بەکارهێنانی رێگەی نوێ و پیشکەوتوو لەگەڵ گوێ گرتنی بەردەوام لە بەکارهێنەران و داواکاریەکانیان
|